سەرلەشکەر باقری: دوژمنان خۆیان لە هەڵە ببوێرن

سەرۆکی بنکەی هێزە چەکدارەکان وتی: هۆشداری دەدەینە دوژمنانی ئێران و نیزامی ئیسلامی لە هەر جۆرە هەڵەیەک خۆ ببوێرن.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەرلەشکەر باقری لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی هێزی دەریایی ئەرتەش, وتی: هۆشداری دەدەینە دوژمنانی ئێران و نیزامی ئیسلامی لە هەر جۆرە هەڵەیەک خۆ ببوێرن و بزانن گەر وا نەبێت دەبێ چاوەڕوانی ئاگری تووڕەیی ئێران بن.
لەم پەیامەدا نووسراوە: بێگومان ئاسایشی بەردەوام و بەربڵاوی ئەمڕۆی ئاوەکانی وڵاتمان و دەسەڵاتی هێزی دەریایی ستراتیژیکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆتە هۆی شانازی ئێرانییەکان و متمانەی نێودەوڵەتی, ئاکامی پشتیوانی رێبەری مەزنی کۆماری ئسلامییە.
هەروەها لەم پەیامەدا نووسراوە بێگومان درێژەی ئەم رێگا پڕ شانازییە گەشانەوە و سەرکەوتنی ئێران و ئێرانی بەدواوە دەبێت.

News Code 40119

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =