زۆربەی قوربانییەکانی بەلەمە خنکاوەکە کوردن

بەرپرسە فەڕەنسییەکان لە مردنی ۲۷ کۆچبەر لە کاتی تێپەڕبوون لە مەودای نێوان فەرەنسە و بەریتانیا بە هۆی خنکانی بەلەم هەواڵیان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی رۆژنامەی گاردیەن, ۲۷ کۆچبەر کە ویستوویانە بە بەلەم لە فەرەنسەوە بچنە بەریتانیا, بە هۆی خنکانی بەلەمەکە گیانی خۆیان لە دەست دا.
لە نێوان ئەم کۆچبەرانەدا کە بە وتەی بەرپرسە فەرەنسییەکان زۆربەیان کوردن, ژنێکی دووگیان و سێ منداڵ هەیە.
بەرپرسە فەڕەنسییەکان لە پێوەندی ۵ قاچاخچی بەم رووداوە هەواڵیان داوە.
پۆلیسی فەرەنسە سەبارەت بەم رووداوە وتی: لەم رووداوەدا ۱۷ پیاو و ۷ ژن و ۳ منداڵ بە هۆی وەرگەڕانەوەی بەلەم گیانیان لە دەست دا.

News Code 40101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =