بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، وتی: ئێران وەکوو ئەندامێکی بەرپرسیار لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، بەردەوام جەختی هەیە کە ئابڕووی ئاژانس وەکوو ناوەندێکی لێزانی و تەکنیکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبێ لە هەر جۆرە هەڵسوکەوتێنی گوماناوی بەدوور بێت.
خەتیب زادە جەختی کرد: بەم پێیە هەر جۆرە هەڵوێستێکی بەرپرسان و ناوەندە سیاسییەکانی وڵاتانی جیاواز بە ئامانجی کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ئەتۆمی، خەوشدار کردنی ئابڕووی تەکنیکی و لێزانی ئاژانسە و بێ گومان بەکارهێنانی ئاژانس وەکوو ئامێرێک، زیاتر لە ئەوەی کە ببێتە هۆی بەهمرەمەندی هۆکارەکانی، ڕەوانی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی ئاژانس دەباتە ژێر پرسیارەوە.
بۆچوونی ئێوە