شەڕ لە نێوان بەرەی شێعەی عێراقدا سەبارەت بە دەوڵەت ڕوو نادات

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وێڕای ئاماژە بە خواستی هەندێ کەس بۆ پێک هێنانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراق، داکۆکی کرد: شەڕ لە نێوان شێعەکاندا ڕوو نادات.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی میدل ئیست نیوز، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە عێراق، ئەمڕۆ بەو کەسانەی کە بەدوای پێک هێنانی شەڕ لە نێوان گرووپە شێعەکانی عێراقن، وتی: ئەم شەڕە ڕوو نادات.

ئەو وتیشی: زۆر کەس بۆ پێک هێنانی شەڕ هەوڵ ئەدەن بەڵام تا کاتێ کە سەرچاوەی ئایینیمان ئایەتۆڵا سیستانی بێت، شەڕ ڕوو نادات و سەرۆکی گرووپە شێعەکان هەموویان زانا و حەکیمن.

ناوبراو باسی هەوڵ دان بۆ تیرۆری مستەفا کازمی کرد و ڕوونی کردەوە: داوای لێکۆڵینەوەی ڕوون و وردمان سەبارەت بە ئەم ڕووداوە کردووە و هیچ شتێک لەم بارەوە ناشارینەوە.

News Code 39960

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =