مەرگی نازلی تاش پینار ئەندامی کومیتەی ناوەندی کەجەکە-پەکەکە

مێدیاکانی تورکیا پاگەندیان کرد کە یەکێک لە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کەجەکە لە ئۆپراسیۆنی میت سوپای تورکیا لە گارە گیانی لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا لەوانە ئەناتۆڵی و حوڕیەت ڕایانگەیاند کە نازلی تاش پینار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کۆما جڤاکێن کوردسستان و پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

بە پاگەندەی ئەو مێدیاگەلە تاش پینار بە ناو ڕێکخراوەیی ئەمینە ئەجیس لە لیستی ئەو کەسانە بوو کە لەلایەن پۆلیسی نیودەوڵەتییەوە بەدوایان دەگەڕان.

تاش پینار لە ساڵی 1994 چووە ڕیزی پەکەکەوە و لەژێر چاوەدێری عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە باری سەربازییەوە پەروەردە کرا. ناوبراو لە سەردەمی چالاکی سەربازی خۆی لە لقە جیاوازەکانی پەکەکە وەکوو هەپەگە و یەژاستا چالاک بوو. ناوبراو هەروەها ماوەیەک لە کوردستانی تورکیا، پاشان لە کوردستانی و سووریا و دواتریش لە گارە چالاکی دەکرد.

شیاوی باسە تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەک لەلایەن کەجەکە و پەکەکە لە ئەو بارەوە ڕانەگەیێندراوە.

مەرگی نازلی تاش پینار ئەندامی کومیتەی ناوەندی کەجەکە-پەکەکە

News Code 39934

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =