بەرپرسێکی کوردی سووریا لە ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق هەواڵی دا

کەسایەتییەکی باڵای ئەنجومەنی ناسراو بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە کوردستانی سووریا لە لیدوانێکدا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە ئامادەی دەسپێکی گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، بەدران جیا کورد، لە کەسایەتییە باڵاکانی ئەنجومەنی ناسراو بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە لەسەر ئەمریکا هیچ حەسێبێک ناکات.

ئەو کەسایەتییە باڵای کوردەکانی سووریا جەختی کرد کە بە بەێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی گفتوگۆ لەگەل دیمەشقە، هەرچەندە ئەو گفتوگۆیە هێشتا دەستی پێنەکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر بڕیاری جیدی و گەڵاڵەیەکی دیاری کراو بۆ گفتوگۆ هەبێت، دەتوانین دەستی پێبکەین. ئێمە بڕوامان بە گفتوگۆ سوری-سوری وەکوو بژاردەیەکی ستراتیژیک هەیە و پێبەندیشی دەبین و لەسەر وڵاتانی دیکە هیچ حەسێبێک ناکەین. بەردەوام ئامادەیی خۆمانمان بۆ گفتوگۆ لە هەر دۆخێکدا ڕاگەیاندووە و لە هەموو لایەنەکان داوا دەکەین کە ڕۆڵی چالاکیان هەبێت.

News Code 39907

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha