لەناوبردنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیا درێژەی هەیە

سەربازانی تورکیا بە شێوەی جیدی خەریکی لەناوبردنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازانی تورکیا لە پاڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی، بە شێوەی جیدی خەریکی لەناوبردنی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیان.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازنی، هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کە لە 23 ی ئاپەوە لە ناوچەکانی ئاواسین، متینا و زێ دەستی پێکردووە، هەڵمەتی لەناوبردنی دار و دارستانەکانیش درێژە دەدەن. بە پێی هەواڵەکان، تورکیا هێزەکانی گاردی خۆجەیی شرناخیان بۆ ئەو مەبەستە بردووەتە هەرێمی کوردستان و تا ئێستا هەزاران بن داریان بڕیوەتەوە.

ئەو هێزانە کە لە ناوچەی شنۆبای شڕناخەوە نێردراون، دوای بڕینەوەی دارەکان بە بارهەڵگر باری دەکەن و دەینێرنە شڕناخ و پاشان دەیگوازنەوە بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا.

لەلایەکی ترەوە سەربازانی تورکیا خەریکی لەناوبردنی دارستانەکان لە ناوچەی چیای نیمژە، ناوچە دارستانیەکانی جودی و گابار و بەستان.

News Code 39771

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha