پارتی زانیاریی هەواڵگری بە تورکیا دەدات/چارەی کوردی سووریا ڕێککەوتن لە گەڵ دیمەشقە

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند: یەکینەکانی هەواڵگریی پارتی زانیاریی دەدەنە میتی تورک و ئەم هێرشانە دەرەنجامی پەیوەندییەکانی پارتییە بۆ تورکیا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلنەهار-ی میسری رایگەیاند: ڕاستە توركیا هێرش دەکاتە سەر سەرانسەری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵام ئەمانە هەمووی بە بەبێ هەواڵگریی میت پێک نایەت و یەکینە هەواڵگرییەکانی پارتی زانیاریی دەدەنە میتی تورک, بەمشێوەیە هێرش دەکەنە سەر پەکەکە.

دەربارەی ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کاریگەریی لەسەر ناوچەکە، جەمیل بایک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمریکا بەو هێزانەی لێرە هەن دەتوانێ هەر شوێنێکی بوێت دەستوەردان بکات، بنیاتنانی بارەگای سەربازیی ئەمریکا لەژێر ناوچەی کۆنترۆڵی پارتی لەوانەیە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئێمە هەبێت، پارتی هەبوونی ئەمریکا وەک هێزێکی فشار بۆسەر پەکەکە بەکاردێنێت، هاوکات پارتی بە گەمارۆدانی پەکەکە پێش بۆ سوپای تورکیا دەکاتەوە، پارتی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا لە دژی پەکەکە کار دەکات.

لەبارەی دۆخی یەكێتییەوە دەڵێت: لەناو یەكێتیدا شوێنگرتنەوەی مام جەلال ئاسان نییە، کێشەکانی ناو یەكێتی کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەیە، ئەمەش بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر دەبێت، سلێمانی و دەوروبەری خاوەن ناسنامەیەکی مێژوویین، پێویستی کوردان بە ڕێچکەی پێشینەی سیاسی سلێمانی و دەوروبەری هەیە، لە هەرێمی کوردستان نەوەیەکی خاوەن فکرێکی دیموکراتیک و ئازادییپارێز دەردەکەوێت و کاریگەری لەسەر لایەنی سیاسی دادەنێن.

لەبارەی چارەسەری بۆ دۆخی سوریا و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاشەوە، بە وتەی هاوسەرۆکی کەجەکە، چارەسەری هەرە ڕاست ڕێککەوتنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکە لەگەل حکومەتی سوریا.

باسی لە کاریگەری ڕێککەوتنی کورد و عەرەب کرد و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی کورد-عەرەب دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، تاکە هێز کە بتوانێت پێش لە خەیاڵی دەوڵەتی تورک و نیو عوسمانی بگرێت ڕێککەوتنی کورد و عەرەبە.

News Code 39744

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =