بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان کە بڕیارە سبەینێ لە تاران بەڕێو ەبچێت، وتی: کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان سبەینێ چوارشەممە بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان و هەروەها ڕووسیا لە تاران بەڕێوە دەچێت.
خەتیب زادە ڕاشیگەیاند: چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە کۆبوونەوەکە چەدن کاتژمێر بخایێنێت و دوای ئەوە هەوڵ دەدەین بۆ بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش بە شێوەی کۆبەندی کۆتایی.
ناوبراو وتیشی: بۆ ئێمە خەڵکی ئەفغانستان و پارێزوانی لە مافیان، یەکمایەتییە. ئەمڕۆکە ئەفغانستان ئاڵۆزیی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت. خەڵکی ئەفغانستان لە ژێر گوشاری ئابووریدان. لە ئەم دۆخەدا ئێمە هەوڵمان داوە تا دۆخی ئابووری خەڵکی ئەفغانستان باشتر بکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پێوەندی بازرگانی و ئابووری ئێران و ئەفغانستان کەم نەبووەتەوە و نەبچڕاوە، دابین کردنی سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەفغانستان درێژە دەدەین، بە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەشمان وتووە کە هەوڵی خۆیان بۆ باشتر کردنی دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیەتی.
Your Comment