خەڵکی قامیشلۆ ڕێگریان کرد لە پەڕینەوە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا

سەرچاوە سوورییەکان لە ڕێگری کردنی خەڵکی گونێدێک لە دەڤەری قامیشلۆ لە پەڕینەوە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، خەلکی گوندی حاموی لە دەڤەری باکووری ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی سووریا بۆ جاری دووهەم لە ئەم هەفتەیەدا ڕێگیان کرد لە پەڕینەوەی کاروانی سەربازی ئەمریکا بریتی لە پێنج زرێپۆش.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی ئەو گوندە بە هاویشتنی بەرد ڕێگریان کرد لە هاتنی کاروانی سەربازی ئەمریکا بۆ گوندەکەیان و ناچاریانیان کرد بە گەڕانەوە.

خەڵکی ئەو گوندە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش ڕێگریان کردبوو لە پەڕینەوەی کارانی سەربازی ئەمریکا لە گوندەکەیانەوە و ناچاریانیان کردبوو بە کشانەوە.

News Code 39724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =