بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ مەولوود چاوش ئوغلوو سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانەکان لە پێوەندی دوو لایەنە و چەندین بابەتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی وەکوو ئەفغانستان و کۆبوونەوەی ئاستانە باس و ڕاگۆڕینەوەیان کرد.
ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم وتووێژەدا داکۆکی کردە سەر سیاسەتی ئێران بۆ ڕێزنان لە سەربەخۆیی، حاکمیەت و سنووری دراوسێیەکان و وتی: ئیزن نادەین نەیاران کێشەیەک لە پێوەندی نێوان ئێمە و درواسێیەکانمان ساز بکەن.
هەردوو لایەن وێڕای ئاماژە بە گرینگی کۆبوونەوەی ئێکۆ بۆ هاوکاری زیاتری ناوچەیی، داکۆکیان کردە سەر درێژەی وتووێژ و سەفەری دوو وڵات بۆ چارەسەر کردنی کێشە هاوبەشەکان.
Your Comment