AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٩ ١٤:٥٦

هاوکات لەگەڵ هەفتەی وەحدەت؛

چواردەیەمین خولی خەڵاتی مستەفا (د.خ) ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

چواردەیەمین خولی خەڵاتی مستەفا (د.خ) ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

تا ئێستا 9 بیرمەندی موسڵمان، خەڵاتی مستەفا (.خ)یان لە سێ خولدا وەرگرتووە و ئەمڕۆ پێنج براوەی دیکەش دەناسرێن و ڕێزیان لێدەگیردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵاتی مستەفا (د.خ) خەڵاتێکی زانستی و تەکنۆلۆژیایی ئێرانییە بۆ ڕێزلێنان لە بیرمەندە ناسراوەکان لە ساڵی 1391 ەوە لەلایەن شۆرای باڵای شۆڕشی فەرهەنگییەوە پەسەند کراوە.

ئەو خەڵاتە بە ئامانجی گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیا لە جیهانی ئیسلام، ناساندن و ڕێزلێنان لە بیرمەندە بەناوبانگەکان، دروست کردنی بەستێن بۆ گەشەی هاوکاری لێکۆڵەران و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا، دانرا.

براوەکانی هەر یەکە لە خولەکانی خەڵاتی مستەفا (د.خ)، جگە لە وەرگرتنی لۆح و میدالیای جیهانی مستەفا، بڕی 500 هەزار دۆلار وەردەگرن.

News ID 39679

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha