بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەونەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی شاری کۆبانێ دوو کەسی سڤیل کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمب هاوێژەکانی سوپای تورکیا کاتژمێری 15:15 خولەکی دوێنی دوانیوەڕۆ ئۆتۆمبیلێکی سڤیلیان لە دەڤەری باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری لە ناوەندی شاری کۆبانێ بوردمان کرد. لە ئەو هێرشەدا دوو کەسی سڤیلی خەڵکی کۆبانێ گیانیان لەدەست دا. سێ هاووڵاتی دیکەش کە بریندار بوون بۆ چارەسەری گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کۆبانێ.
ئەو هێرشە هەروەها خەسار مادی زۆریشی لێکەوتەوە.
Your Comment