11770 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 162 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11770 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 162 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 124 هەزار و 585 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 821 هەزار و 737 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 361 هەزار و 169 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =