AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٨ ٠٩:٢٥

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیداری عەبدولمەهدی:

ئێران پێشوازی لە سەقامگیریی و پاوەجێی عێراق دەکات

ئێران پێشوازی لە سەقامگیریی و پاوەجێی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وتی: تاران بەردەوام لە سەقامگیری و ئاشتی لە عێراق پێشوازی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، دوێنێ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دوو وڵاتەکە وەکوو دوو دۆست و برا ناوی برد و زیادی کرد: بەستێنی پێوەندی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و خەڵکی تاران و بەغدا زیاتر لە هەمیشە دەتوانێت کردەیی بکرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەوڵەکانی عەبدولمەهدی و دەوڵەتەکەیی لە سەردەمی سەرۆک وەزیر بوونی عێراق بۆ پەرەپێدان بە پێوەندییە دوولایەنەکان بەرز نرخاند.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران بەردەوام لە ئاشتی و سەقامگیری عێراق و ڕۆڵی سازێنەری لە پێوەندییە ناوچەییەکان پێشوازی کردووە و ڕێز دەگرێت لە ورەی خەڵکی ئەو وڵاتە لە بڕیارە سیاسییەکاندا.

عەبدولمەهدیش لە ئەو دیدارەدا لەسەر هاوبەشییە زۆرەکانی ئێران و عێراق لە بوارە جیاوازەکان ئاماژەی کرد و ئەوانەی سەرمایەیەکی گەورە بۆ نزیکی زیاتری دەوڵەت و گەلی دوو وڵاتەکە وەسف کرد.

News ID 39665

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha