AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢٥ ٠٨:٤٢

لە سنە؛

هەژدەهەمین ڕێورەسمی یادی عارفی ناوداری کورد شەمس قورەیشی بەڕێوە دەچێت

هەژدەهەمین ڕێورەسمی یادی عارفی ناوداری کورد شەمس قورەیشی بەڕێوە دەچێت

سەرۆکی حەوزەی هونەری شۆرشی ئیسلامی پارێزگای کوردستان لە بەڕێوەچوونی هەژدەهەمین ڕێوڕەسمی بیرئانینەوەی عارفی ناوداری کوردی خوالێخۆشبوو سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی وەکوو یەکێک لە بەرنامە سەرەکییەکانی هەفتەی یەکگرتوویی لە سنە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەل، ڕایگەیاند: بە لەبەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەژدەهەمین ڕێوڕەسمی بیرئانینەوەی عارفی ناوداری کورد خوالێخۆشبو سەید بەهائەدین شەمسی قورەیشی لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی یەکگرتوویی لە سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتیشی: بە پێی هەماهەنگییە ئەنجام دراوەکان ڕۆژی سێشممە 27 ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەرانبەر بە 12 ی ڕەبیعولئەوەلی 1443 کاتژمێری 15 و لە کۆماڵی وەرزشی شەهید کازمی سنە کە گڵکۆی ئەو عارفە ناودارەش هەر لەوێیە، بەڕێوە دەچێت.

خوالیخۆشبوو سەید بەهائەدین شەمسی قورەیشی لە عارفە بەناوبانگەکانی کوردی، لە ساڵی 1293 ی کۆچی مانگی بەرانبەر بە 1250 ی کۆچی هەتاوی لە گوندی "سەردێ" ی شاری پاوە لەدایک بووە.

ئەو عارفە انودارە کوردە بە زمنای فارسی و کوردسی نووسراوی زۆری هەیە، لەوانە: مێعراج نامە، مەولوود نامە، شەمش ئەلقائید و دیوانی شێعرەکانی.

شەمس قورەیشی لە ساڵی 1365 ی کۆچی مانگی بەرانبەر بە 1322 ی کۆچی هەتاوی لە تەمەنی 72 ساڵان لە سنە کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی تایلەی ئەو شارە بەخاک سپێردرا. گڵکۆی ئەو خوالێخۆشبووە لە حەوشەی هۆڵی وەرزشی شەهید کازمی سنە هەڵکەوتوو لە شەقامی فەیزئاوا هەڵکەوتووە.

News ID 39607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha