خەزێنەی نەتەوەیی جۆڵایی کوردستان کۆچی دوایی کرد

عارف غوڵامی یەکەمین کەسێک کە وەکوو خەزێنەی نەتەوەیی بواری جۆڵایی (دروست کردنی مەرەز )کوردستان ناوی تۆمار کرابوو، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم هونەرمەندەی بواری جۆڵایی کوردستان لە دایک بووی ساڵی ١٣١٧ و خەڵکی هەورامان بوو کە ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یەعقووب گەوێڵیان بە دەرکردنی پەیامێک سەرەخۆشی کۆچی دوایی ئەم هونەمەندەی کرد. لەم پەیامەدا نووسراوە: کۆچکردوو عارف غوڵامی یەکەمین کەسێک کە وەکوو خەزێنەی نەتەوەیی بواری شاڵ چنین لە کوردستان ناوی تۆمار کرابوو، زیاتر لە ٧٠ ساڵ سەرقاڵی ئەو کارە بوو و بەرهەمەکانی لە جوانترین و باشترین بەرهەمەکانی وڵات لە بواری شاڵبافییە.

مەرەز لە پیشە دەستکردەکانی ناوچەی کوردستانە و بەشێک لە جلی کوردییە کە لە مێژە خەڵکی کورد کەڵکی لێ وەردەگرن.

هونەری دروست کردنی قۆماشی مەرەز چنین لە ساڵی ١٣٩٠ لە ڕیزی میراتی مەعنەوی ڕێکخراوەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکان تۆمار کراوە.

News Code 39591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =