11964  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 223 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11964 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 223 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 123 هەزار و 498 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 754 هەزار و 47 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 280 هەزار و 624 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =