بە پێی هەواڵی مێهر، "مستەفا قازی" برای نووسەری بەناوبانگی مەهابادی "ئەحمەد قازی" و باوکی نووسەری ناودار "مریەم قازی" ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٢ ساڵی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی شەبەک لە نێوان گوندی قەرەداغ و خورخوڕەی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
ئەحمەد قازی نووسەر، وەرگێڕ و زمانناسی ناوداری کورد چەندین کتێبی لە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی بە کوردی وەرگێڕایەوە. هەروەها چەندین بەرهەمی فارسیشی هەیە. ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٤ بە هۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد و لە مەهاباد بە خاک سپێردرا. هەروەها مریەم قازی کچی مستەفا قازی نووسەر و ڕەخنەگر لە ساڵی ١٣٩٧ کۆچی دوایی کرد.
Your Comment