AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٨ ١٠:٥٩

بەرهەم ساڵح:

ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتی و عێراقە/ ئەم وڵاتە شایستەی دۆخێکی باشترە

ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتی و عێراقە/ ئەم وڵاتە شایستەی دۆخێکی باشترە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەنگیداو له‌په‌یامێكیشدا ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ ڕۆژی هاوڵاتیی‌و عێراقە لەسەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی تر".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار لەدوای دەنگدانەکەیی‌و لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق ڕۆژێکی مێژویی‌و داوکارییەکی جەماوەرییە بۆ هەنگاونان بەرەو ژیانێکی شایستە".

سەرۆک کۆمار هەروەک ئومێدی خواست هەموو هاوڵاتیان لەپێناو ئایندەی وڵاتەکەیان بەشداریی لەهەڵبژاردنەکاندا بکەن، "ئەمرۆ ڕۆژی هاوڵاتیی‌و عێراقە لەسەرکەوتنێکەوە بەرەو سەرکەوتنێکی تر".

جەختیشیکردەوە، "بەڵێنماندا کە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەبەین‌و بەڵێنەکەشمان بردەسەر کە عێراق شایستەی دۆخێکی باشترە".

News ID 39510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha