13226 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 216 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13226 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 216 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 121 هەزار و 563 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 651 هەزار و 961 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 135 هەزار و 887 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha