کردنەوەی باڵوێزخانەی تێلاڤیڤ لە بەحرەین بە واتای جەنایەت دژی گەلی فەلەستینە

گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش وێڕای ئیدانە کردنی پێشوازی بەرپرسانی ئال خەلیفە لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایانگەیاند: کردنەوەی باڵوێزخانەی تێلاڤیڤ لە بەحرەین جەنایەت دژی گەلی فەلەستین بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە دەکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش بە سەفەری یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەحرەین و کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەو ڕژێمە لە مەنامە کاردانەوەیان نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە بەیاناننامەی هاوبەشی خۆیان وێڕای ئیدانە کردنی پێشوازی بەرپرانی ئالی خەلیفە لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕایانگەیاند: کردنەوەی باڵوێزنای تێلاڤیڤ لە بەحرەین جەنایەت دژی گەلی فەلەستین بوو.

هەروەها هاتووە کە هەوڵەکانی ئالی خەلیفە لە نیشان دانی گڵۆپی کەسک بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە لەگەل هەموو بنەما و بایەخەکانی ئۆمەتی ئیسلامی کە لە سەر پێداویستی ئازاد کردنی قودسە، لە دژایەتی دایە.

News Code 39390

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =