بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 235 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 120 هەزار و 663 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 601 هەزار و 565 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا پێنج ملیۆن و 53 هەزار و 551 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment