13271 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 272 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13271 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 272 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 120 هەزار و 160 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 572 هەزار و 962 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا پێنج ملیۆن و 9 هەزار و 673 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39357

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha