بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لهڕاگهیهنراوێكى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)دا هاتووه: "جارێکی دیکە هاوکاریی هێزەکانی پارتى لەگەڵ سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنەسەر پەکەکە ئاشكرابوو".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، "كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژی 26ى ئەم مانگە، فڕۆکەی سیخوڕیی هێزەکانی پارتى بەسەر مەیدانی (سنین) له‌هەرێمی (خواکوڕک)دا سوڕایەوە، دواتریش ئەو مەیدانە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە سێ‌جار بۆردومانکرا".
ئه‌وه‌ش باسكراوه کە پێشتریش هێزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، لەگەمارۆدانی مەیدانەکانی پەکەکە هاوکاریی سوپای تورکیایان کردوەو لەهەندێک شوێنێش ڕێگەیان بۆ داگیرکاریی ئەو هێزانە پاککردوەتەوە، هەروەها چەندجاریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ هێرشیانکردوەتەسەر هێزەکانی پەکەکە و چەندین کەسیان کوشتووە.
پەکەکە بابەتێکی هەستیار دەوورژێنێت؛
پارتی بە درۆن سیخوڕی بۆ تورکیا دەکات/ شەڕیان لە مەیدانی پەکەکە کردووە

هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه ـ باڵى چه‌كداریی په‌كه‌كه) ئاشكرایده‌كات، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان (درۆن)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چاودێرى ناوچه‌یه‌كى كردووه كه په‌كه‌كه‌ى لێیه‌و دواتریش توركیا گه‌یشتۆته ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و بۆردومانێكى چڕى كردوه.
News ID 39341
Your Comment