ئەربەعین، گەورەترین کۆبوونەوەی ئاشتی خوازانەی جیهان

لە ڕۆژی ئەربەعین یان چلەی ئیمام حسێندا موسوڵمانانی جیهان لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کەربەلا کۆ دەبنەوە و بەم شێوە گەورەترین کۆبوونەوەی ئاشتی خوازانەی جیهان پێک دێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئایین و فەرهەنگ: ڕێوڕەسمی ئەربەعین ٤٠ ڕۆژ پاش ڕووداوی عاشوورا، ڕۆژی شەهیدبوونی حسێن ئیمامی سێهەمی شێعەکان هەموو ساڵێک لە کەربەلا بەڕێوە دەچێت.

حسێن کۆڕی ئیمام عەلی و ٧١ کەس لە هاوڕێیانی لە ساڵی ٦١ لە شەڕی کەربەلادا کوژرا. ئەربەعین گەورەترین ڕێپێوانی جیهانە کە تا ئێستا بەشدار بوونی ٤٥ ملیۆن زیارەتکار لەو ڕۆژە و لە شاری کەربەلا تۆمار کردووە.

زیارەتی ئەربەعین تەنیا سەبارەت بە حسێن کوڕی عەلییە و تا پێش عاشوورا شتێکی وەها باو نەبووە. لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێراندا ئەم ڕۆژ پشووە.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە هەندێ سەردەمەکان وەکوو سەردەمی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری عێراق قەدەغە بووە. نزیکەی ٣٠ ساڵ لە ڕژیمی سەدام بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە عێراق قەدەغە بووە بەڵام پاش هێرشی ٢٠٠٣ بە عێراق ئەم ڕێوڕەسمە لە جیهاندا ناسرا و گەشەی سەند.

ئەربەعین لە ئێران

لە هەموو شارە شێعەنشینەکانی ئێران لەم ڕۆژەدا تازیەباری دەکەن. سینە کوتان، زنجیرکوتان و ڕەوزەخوێنی لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی ئەم ڕۆژە لە ئێران دایە. لە شارە ئایینییەکانی ئێران وەکوو قوم و مەشهەد لە ماڵ و حسێنییەی گەورەکاندا ڕێوڕەسمی ڕەوزەخوێنی بەڕێوە دەچێت.

جگە لەمانە، خەڵکی ئێران لە مانگەکانی موحەڕەم و سەفەردا جلی ڕەش لە بەر دەکەن و بە هیچ شێوەیەک ڕێوڕەسمی شایی بەڕێوە نابەن.

گەورەترین کۆبوونەوەی جیهان

لەم ساڵانەی دواییدا کۆبوونەوەی ئەربەعین لە کەربەلا گەورەترین کۆبوونەوەی جیهان بووە و چەندین ملیۆن کەس لە ڕۆژانی نزیکی ئەربەعیندا بە ڕێپێوان دەگەنە کەربەلا و بە مەبەستی زیارەت و تازیەباری لەوێ بۆ ماوەی چەند ڕۆژ نیشتەجێ دەبن.

دەوڵەتی ئێران بەدوای ئەوە دایە ئەم ڕێوڕەسمە بە شێوەی هاوبەش لە گەڵ عێراق وەکوو میراتی مەعنەوی لە یونێسکۆ تۆمار بکات.

بڕوای ئایینەکانی دیکە لە سەر ئەربەعین

لە حاڵێکدا ئەربەعین یەکێک لە بڕواکانی شێعەکانە، موسوڵمانە سونەکان و تەنانەت جوولەکە و کریستیان و زەردەشتیان هەم لە زیارەت و هەم لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکاندا بەشداری دەکەن. زیارەتکارانێک لە وڵاتانی سوید، ڕووسیا، ڤاتیکان و .. لەم ڕۆژەدا دێنە کەربەلا و بەشدار دەبن.

News Code 39319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =