ئامانج لە کۆبوونەوەکەی هەولێر ئەوەیە لە سومعەی هەرێمی کوردستان بدەن

عوسمان گوڵپی، چاودێر و کارناسی پرسە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێیوایە کە ئەوانەی کۆبوونەوەی هەولێریان کردووە دەیانەوێت زەبر لە هەرێم بدەن.

عوسمان گوڵپی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری بەشی زمانی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەهێزکردنی پەیوەندی فراوانە لە ناوچەکەدا بەڵام بە جۆرێك ئەم پەیوەندیانە لەگەڵ سروشتی پەیوەندیەکانی هەرێمدا گونجاوبن و پێویستی دۆخەکە بن کە گرنگترینیان پەیوەندیەکانی وڵاتانی هاوسێی هەرێمە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە و سنورمان پێکەوەیە.

وتیشی: زۆر گرنگە هەرێمی کوردستان نەچێتە نێو ململانێی پەیوەندیەکەوە کە زیانی لێدەکات و دژیەکیشی هەبێت لەگەڵ ئاینی زۆرینە موسڵمانی خۆیەوە، كە خۆشبەختانە تا ئێستا نەچووە

عوسمان گوڵپی جەختی کرد: هەر جۆرە کۆبوونەوە و کارئاسانیەك بۆ کۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عێراق زیانی گەورەی بۆ هەرێم دەبێت چونکە نابێت هەرێم وا وێنا بکرێت کە خواستی ئاساییکردنەوەی ئەو پەیوەندیەی هەیە.

وتیشی: پێم وایە ئەوانەی هەولێریان هەڵبژاردوە بۆ وروژاندنی ئەو پرسە دەیانەوێت لە سومعەی هەرێم بدەن و لە ڕووی سیاسیشەوە لێکەوتەی خراپی دەبێت، هەرچەند بێ ئاگاییشی لەو جۆرە کۆبوونەوەیە دەر بڕیبێت.

ئەوەشی وت کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگا بەوە نەدات پرسێك لە شارەکانیدا بوروژێت کە زیانی بۆ هەرێمە کەمان هەیە، بەتایبەت ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئیسرائیلەوە، چونکە هەرێمی کوردستان قوربانیەکی گەورەی ستەم بووە لە سەدەی ڕابردوودا و زوڵمی گەورەی بەرامبەرکراوە، بۆیە پێویستە هاوسۆزی نەتەوەی زوڵملێکراوبیت و نەچێتە خانەی هاوسۆزی ستەمکارانەوە،بە هەمان شێوە فەلەستینیەکانیش چەندین ساڵە قوربانی ستەم و جەنگی نابەرامبەری ئیسرائیلن بە بەرچاوی زلهێزانی ناوچەکەوە.

ئەو‌کارناسە رایگەیاند:خۆشبەختانە بە درێژایی مێژوو ئەم میللەتە کێشەی ئاینی نەبووە و نەچوەتە نێو هیچ ململانێیەکی ئاینیانە و تەریب بە ئاینی زۆرینە موسڵمان هەنگاوی ناوە بە ڕێزگرتن و پێکەوە ژیانی ئاینیانە، بۆیە نابێت ڕێگا بدات دەرگایەك بکرێتەوە کە ناکۆکی و ململانێی ئاینی تێدا بەرهەم بێت و دژبێتەوە بە ئاینی زۆرینەی میللەت، کە پێشموایە لە عێراقدا هیچ زەمینە سازیەك نیە بۆ بوونی پەیوەندیەك کە قبوڵکراوی کۆمەڵگە نەبێت.

لە کۆتاییشدا وتی: خۆشبەختانە لە ئیستادا هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە و ئەو پەیوەندیانەش گرنگن بۆ هەرێم بە تایبەت پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیە باشکردن و بەرەوپێشبردنی ئەم پەیوەندیانە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە نەك بوونی ناکۆکی و لاوازکردنی ئەو پەیوەندیە.

News Code 39298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =