ئێران قبووڵی ناکات گرووپە تیرۆریستەکان لە خاکی هەرێمیەوە هەڕەشە لە ئاسایشی بکەن

باڵیۆزى ئێران له‌ عێراق داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات هه‌رچى زووه‌ چاره‌سه‌رى گرووپه‌ دژە شۆڕشەکان بكه‌ن.

ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاندوه‌، كێشه‌ى گروپه‌ نه‌یاره‌كانى وڵاته‌كه‌ى چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هه‌رێم و عێراق باسكراوه‌و هاوكار نه‌بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ده‌ڵێت" ئه‌وگروپانه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌چنه‌ ئێران و كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجامده‌ده‌ن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوخاكى هه‌رێم ، ئێران ئه‌مه‌ى پێ قبوڵ ناكرێت."

مه‌سجدى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئێران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ زیانگه‌یاندن به‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان نیه‌ به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنى هاووڵاتیه‌كانى و جارێكى تر داوا له‌ حكومه‌ته‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كات ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن.

News Code 39291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha