10843 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 280 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10843 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 280 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 119 هەزار و 72 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 519 هەزار و 728 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 920 هەزار و 978 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39263

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha