بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سانا، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە سەربازەکانی تورکیا، شار و گوندەکانی دەورووبەری شاری تەل تەمەر لە باکووری سووریایان کردە ئامانج.
ئەم سەرچاوانە بە سانایان وتووە کە هێزەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکان ئەمڕۆ بە هاویشتنی تۆپ، ماڵەکانی گوندی ئەلدەردارە لە باکووری شاری تێل تەمەریان کردە ئامانج و خەساری زۆریان تووشی دانیشتوانی ئەو ناچە کرد.
شیاوی ئاماژەیە هێزە پێوەندیدارەکان بە تورکیا پێشتریش بە ٥٠ مووشەک شارۆچکەی ئەبوو ڕاسین و گوندەکانی دەوروبەریان کردبووە ئامانج کە بە هۆی ئەوەش ژنێک کوژرا و ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل و چەند منداڵ بریندار بوون.
Your Comment