وەدەست هێنانی میدالیا بە وەتەن فرۆشی پاڵەوانیی ناتەندروستە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوو لە پاڵاوانانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیک 2020 وتی: وەدەست هێنانی میدالیا بە وەتەن فرۆشی پاڵەوانیی ناتەندروستە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای وڵات ئەمرۆ لن دیدار لە گەڵ میدالیا هێنەرانی ئۆلەمپیک و پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ وتی: گرینگترین پەیامی پاڵەوانیی ئێوە بە گەنجان ئەوەیە کە هیواتان هێنایەوە ناو کۆمەڵگا.

رێبەری بە ئاماژە بە پاڵەوانیی وەرزشوانەکان سەرەرای هەندێ تەنگاویی وتیان: ئەوەی کە سەرەرای کەموکۆرییەکام ئاڵای ئێرانتان بەرز کردەوە نیشانەی ورەی بەرزتانە.

جەختیشیان کردەوە کە ناو لێنانی کاروانیوەرزشی ئێران بە ناوی شەهید سلێمانی جێگەی بایەخە و نیشانەی شوناسی نەتەوەیی و ئیسلامی ئێمەیە.

راشیانگەیاند کە رژێمی منداڵ کوژی ئیسرائیل لە هەوڵدایە بە ئامادە بوون لە مەیدانەکانی وەرزشدا شوناس بە خۆی بدات و دەبێ بەرپرسان لە سەر ئەم بابەتە کەمتەر خەم نەبن.

News Code 39191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =