AP ١٤٠٠ خەرمانان ٢٣ ٠٩:٣٢

مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد:

بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد کەسێک کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا پاگەندەیان کرد بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی سوپا و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.

ئەو هەواڵدەرییە نووسیویە کەسێک بە ناوی محەمەد ئەمین ئاکینجی ناسراو بە جەوهەر، کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە، لە ناوچەی گارە کوژراوە.

ئاکینجی لە ساڵی 2011 چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و چووەتە عێراق. ناوبراو لە عەو ماوەیەدا بەرپرسی پێوەندی نێوان رێبەرانی پەکەکە بووە.

پەکەکە هێشتا بە ئەو هەواڵە کاردانەوەیەکی نەبووە.

News ID 39117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha