زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی چەرمووی چەمچەماڵ دەوترێتەوە

دانوستانکاری فەرهەنگی ئێران لە سلێمانیە لە دەسپێکی یەکەم خولی فێرکردنی زمانی فارسی لە زانکۆی چەرموو هەڵکەوتوو لە شاری چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داود حەسەن پوور ڕایگەیاند کە یەکەم خولی فێرکاری زمان و وێژەی فارسی لە ڕێوڕەسمێکدا لە زانکۆی چەرموو لە شاری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستی پێکردووە.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەو خولە بە پاڵپشتی و پشتیوانی ئێران و بە مەبەستی ئاشنایی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی سلێمانی لەگەڵ زمان و وێژە و فەرهەنگی ئێران ڕێکخراوە.

بە وتەی حەسەن پوور، مامۆستاکان و خوێندکارانی سلێمانی بۆ خوێندن لە ئاستی باڵا لە ئێران بە ئەو خولە فێرکارییە پێویستیان هەیە.

News Code 39099

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =