بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارزانی له کەرنەڤاڵەکەدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "ئێمه زۆر تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی پارێزگاكان، كه هیچ عه‌داله‌تێك و ئینسافێكی تێدا نییه و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی راستیش نییه، چونكه سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا به‌شداربین، به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه هه‌یه‌تی".
وتیشی: مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی فیدرالی، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی پارێزگاكان، كه هیچ عه‌داله‌تێك و ئینسافێكی تێدا نییه و له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی راستیش نییه، چونكه سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی پارتی بپارێزین بڕیارماندا به‌شداربین، به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه هه‌یه‌تی.
داوای ئێمه و داوای هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان كه به‌شدار ده‌بن له هه‌ڵبژاردن كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و خاوێن و بێت و ته‌زویری تێدا نه‌بێت، ئه‌وه داخوازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌مووان ته‌ئكیدیان كردووه كه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاوێن بێت ئومێده‌وارین كه سه‌ركه‌وتووبن له‌وه، وه‌عدیشیان داوه كه چاودێرییه‌كی توند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر نه‌كرێت، ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتووبن له ئه‌ركه‌كه‌یاندا.
جەختیشی کرد کە بێگومان هه‌ڵبژاردن راستترین و باشترین رێگه‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت، پارتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنه، هه‌مووتان له بیرتانه له نه‌ورۆزی ساڵی 1991 له كاتی راپه‌ڕینی گه‌وره له شاری كۆیه، ئه‌و بانگه‌وازه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان و گه‌لی كوردستان كرد، كه ده‌مانه‌وێ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، له شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێرییه‌وه بچین بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری و قانونی به هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه نه كه‌س فه‌رزی كردبوو له‌سه‌ر ئێمه، باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌و كاته بیری له‌وه كردبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كو پارتی، مه‌سه‌له‌كی مه‌بده‌ئی و قه‌ناعه‌ته، ئێستاش ئێمه ده‌ڵێین هه‌ر ئاڵوگۆڕییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له رێگه‌ی دیموكراسییه‌وه بكرێت، به‌ڵام به كوده‌تا ئاڵوگۆڕی ناكرێت.
ئەوەشی وت کە له هه‌ڵبژاردنی رابردوو، پارتی نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق بوو به حزبی ژماره یه‌ك، بێگومان ئه‌مه ئه‌نجدامی ماندووبوون و زه‌حمه‌تی قیاده و كادیر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی بووه، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چی، پاداشتی گه‌لی كوردستان بوو بۆ پارتی، بۆ هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕ و نه‌ته‌وه‌ییه راست و درووسته‌كانی پارتی.
بۆچوونی ئێوە