AP ١٤٠٠ خەرمانان ١٩ ١٦:٣٦

مێهر لێکی دایەوە؛

هەموو زانیارییە نهێنییەکان لە سەر کابینەی نوێی ئەفغانستان

هەموو زانیارییە نهێنییەکان لە سەر کابینەی نوێی ئەفغانستان

دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان ناسێندرا بەڵام ئێمە سەبارەت بە کابینەی نوێ چی دەزانین؟ ئایا تاڵەبان دەتوانێ لە پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیردا سەرکەوێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، ٢٢ رۆژ پاش کەوتنی کابول، دەوڵەتی کاتیی ئەفغانستان پێک هات. لە ماوەی ٤ حەوتە کە تاڵەبان بە سەر ئەفغانستاندا زاڵ بوو، کاردانەوەکان پڕاوپڕ لە ترس و گومان بوو. لە ناوخۆی ئەو وڵاتەش سەبارەت بە داهاتووی حکوومەت گومان هەیە.

ناوی ئەندامانی کابینە بە پێی ڕاگەیندراوی موجاهید بەم شێوەیە: مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند سەرۆک وەزیرانی کاتیی ئەفغانستان، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر جێگری سەرۆک وەزیران، سێراجەدین حەقانی سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، هیدایەتوڵا بەدری وەزیری دارایی، شێخوڵا مونیر وەزیری فێرکاری، خەلیل حەقانی وەزیری کاروباری پەنابەران، عەبدولحەق وەسیق سەرۆکی ڕێکخراوەی زانیاری و ئاسایش، محەمەد یەعقووب موجاهید سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری، محەمەد ئێدریس سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان، عەبدولحەکیم شەتی وەزیری داد، ئەمیرخان موتەقی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان، محەمەد حەنیف سەرپەرشتی وەزارەتی ئابووری و عەبدولخالق وەسیق وەزیری موخابرات.

مەلا محەمەد حەسەن ئاخوند ئەندامی گرووپی دامەزرێنەرانە کە ٢٠ ساڵی ڕابردوو وەکوو سەرۆکی شورای ستراتیژیک کاری کردووە و لایەنگری زۆری هەیە. کەسایەتییەکی نزیک لە ڕێبەری تاڵەبانە و دەوترێ لە دەورەی پێشووی حاکم بوونی تاڵەبان لە ئەفغانستان لە پۆستەکانی وەزارەتی دەرەوە و سەرۆک وەزیراندا کاری کردووە.

مەلا عەبدولغەنی بەرادەر یەکێک لە چوار کەسی سەرەکی دامەزرێنەری ئەم گرووپەیە.پێشتر لە جێگرایەتی مەلا محەمەد عومەر و جێگرایەتی وەزارەتی بەرگری تاڵەبان کاری کردووە.ماوەیەک لە بەندیخانەی پاکستان بووە و پاشان بۆتە سەرۆکی نووسینگەی قەتەر بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا.

سیراجەدین حەقانی ڕێبەری زێدەڕۆترین لقی تاڵەبانی لە ئەستۆ بووە. ئەو لە لیستی ڕەشی ئەمریکا دایە و بۆ کوشتنی ٥ ملیۆن دۆلار خەڵات دیاری کراوە.

مەلا محەمەد یەعقووب کوڕی مەلا عومەر ڕێبەری تاڵەبانە. ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی بڕیاردانی ئەمریکایە و ساڵی ١٣٩٩ وەکوو ڕێبەری کۆمیسیۆنی سەربازی تاڵەبان ناسێندرا. هەروەها بۆ ماوەیەک لە بەندیخانەی گوانتانامۆ بووە.

کابینەی کاتیی ئەفغانستان ئەوەندە سەرنجڕاکێش نییە و کاردانەوەی وەزیرانی دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی بەدواوە بوو.

News ID 39055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha