بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کشانەوەی هەزاران هێزی ئەمریکی لە ئەفغانستان و زاڵ بوونی تاڵەبان بەسەر ئەو وڵاتە، کوەردەکان لەوانە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریای نیگەران کردووە. مەزڵۆل کۆبانێ فەرماندەی گشت یهێزە کورد-عەرەبەکان لە ئەو کەسانەیە کە نیسبەت بە لێکەوتەکانی کشانەوەی 900 هێزی ئەمریکا لە باکووری سووریا و تەنیا هێشتنەوە کوردەکان بەرانبەر تورکیا و داعش هۆشداریی داوە.
سەرەڕای ئەوە ڕۆژنامەی واشنتۆ تایمز نیسبەت بە نەچوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دڵنیایی داوە. ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە پاگەندەی کردووە کە نەک بژاردەی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لەبەردەست نییە، بەڵکوو، دەوڵەتی جۆبایدن لە هەوڵی قایم کردنەوەی شوێن پێی خۆی لە سووریایە.
ئەو ڕۆژنامە سووریای سەبارەت بە داخستنی شەڕە بێ کۆتاییەکان وەکوو هەڵکەوتەیەک وەسف کردووە چونکوو بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنماە، ئەمریکا لە سووریا ئەبێ بەرانبەر بوونی بەهێزی ڕووسیا و گەڕانەوەی داعش بوەستێت. درێژەی هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا زەروورییە.
بۆچوونی ئێوە