گومانەکان لە سەر سەرهەڵدانەوەی دزەی فەڕەنسە لە عێراق

رۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن لە نووسراوەیەکدا وێڕای ئاماژە بە هەوڵی فەڕەنسە بۆ بەربڵاو کردنەوەی دزەی فەڕەنسە لە عێراق، نووسی: سەبارەت بە گەڕانەوەی کاریگەری فەڕەنسە لە عێراق گومان هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب نووسیویە: وێدەچێ فەڕەنسە بەدوای بەربڵاوکردنەوەی دزەی خۆی لە عێراقە و ماکرۆنیش هەر ئەو مەبەستەی هەیە. بەڵام لەم بارەوە گومان هەیە.

هەروەها نووسراوە: چەندین هۆکار بوونەتە هۆی ئەوەی فەڕەنسە بەدوای دزە لە عێراق بێت کە یەکێک لەوانە دزەی بەربڵاوی ئێران لە عێراقە.

لەم راپۆرتەدا داکۆکی کراوە سەرنج دان بە ئاکامی کردەوە و سیاسەتەکانی فەڕەنسە لە لوبنان نیشان ئەدات ئەم وڵاتە لە عێراقیشدا سەرناکەوێت. بەزینی فەڕەنسە لە قەیرانی لوبنان بۆتە هۆی ئەوەی گومانەکان لە سەر دزەی فەڕەنسە لە عێراق زۆرتر بێتەوە.

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب هەروەها باسی نالەبار بوونی دۆخی ئابووری و ماڵی فەڕەنسەی کردووە و نووسیویە: هەر بەم بۆنەوە فەڕەنسە ناتوانێ بە باشی یارمەتی عێراق بدات.

ئیمانوێل ماکرۆن وتی: کۆنفڕانسی بەغدا نیشاندەری ئاشتی لە ناوچەیە. خەڵکی عێراق بە هۆی شەڕەوە ستەمی زۆریان بینیوە و ئێستا ئەم وڵاتە بەرەو گەشە و سەقامگرتوویی دەڕوات. ئێمە بۆ بەهێز کردنی سەروەری عێراق لێرەین.

ئەو وتیشی: عێراقییەکان بە بوێرییەوە لە شەڕ دژی داعش بەشداریان کرد. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو قۆناغێکی نوێیە. یەکێتی ئەورووپا چاودێرانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەر دەنێرێت. فەڕەنسە پرۆژەی جۆراوجۆری لە عێراق هەیە.

ماکرۆن ڕاشیگەیاند: دەبێ لە وڵاتانی ناوچە لە بوارە جۆراوجۆرەکان پشتیوانی بکرێت. فەڕەنسە ئەرکی خۆی دەزانێت لەو وڵاتانەی بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە، پشتیوانی بکات.

News Code 38894

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha