ماکرۆن لە هەولیر ئاماژە بکاتە سەر پرسی ئازادی بەیان و ڕۆژنامەوانە بەندکراوەکان

چوار نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق، داوایان لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کردووە، لە سەفەری ئەمڕۆی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر پرسی مافی مرۆڤ و بەتابەتی ئازادی بەیان لە هەرێم، قسە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد محەمەد ڕەشید، ڕێبوار کەریم مەحموود، غالب محەمەد عەلی و سەرکەوت شەمسەدین، ئەو نوێنەرە کوردانەن کە لە نامەیەکدا بۆ ئمانوێل ماکرۆن داوایان لە ناوبراو کردووە کە لە سەفەری ئەمڕۆی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم جودا لە پرسی دوولایەنە، لەسەر پرسی مافی مرۆڤ و بەتایبەتی ئازادی بەیان و ڕۆژنامەڤانە بەندکراوەکان قسە بکات.

بە پێی هەواڵەکان، ماکرۆن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەییشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و هەندێک بەرپرسی دیکە و سەرکونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر بە شێوەی فەرمی پێشوازی لێکرا و بڕیارە کە ئەمڕۆ چەند دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەبێت.

News Code 38878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =