بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: "بە ھەوڵدانێکی زۆر و گفتوگۆکردن لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، توانیمان ئەو پڕە پارەیە لابەرین کە لە ھاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگیرا لە دیوی ئێرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ھاوڵاتیان و بازرگانان و خوێندکاران و نەخۆشان کاتێک سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان دەکرد لە ڕێگەی ده‌روازه سنوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران، لەدیوی ھەرێمی کوردستان پشکنینیان پێ دەکرا بەڵام لە دیوی ئێران قەبوڵ نەدەکرا و به بڕێك پاره‌یان لێوەردەگیرا لەبەرامبەر دوبارە ئەنجامدانی پشکینی کۆرۆنا".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ''ئەو ڕێکارە ، ببوە بارگرانی زۆر بۆ ھاوڵاتیان، خۆشبەختانە توانیمان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین و لە چەند ڕۆژی داھاتودا ئەو ڕێکارە لادەبرێت و کار بە پشکنینی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌روازه سنورییه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن دوباره پشكنینی كۆرنایان بۆ ناكرێت، ته‌نها یه‌كجار پشكنین ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ كاری پێده‌كرێت".
Your Comment