هێزی ئاسایشی سلێمانی لە دەوروبەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی جێگیر کرا

هێزی ئاسایشی سلێمانی، لە دەوروبەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووری یەکێتی نیشتمانی جێگیر کراون، بەڵام ئەو بۆ دووری لە پێکدادان، هەموو پاسەوانەکانی خۆیی بردووەتە ماڵەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی هەرێم ڕاپۆرتیان دا کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی کە لە ئەو پارێزگا لە ڕیزی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانیین، بە شێوەی بەربڵاو لە دەوروبەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی جێگیر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە لە دەوروبەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی هاتوچۆ دەکەن، دەپشکێندرێن و کەشێکی ئەمنیەتی بە سەر ئەو ناوچە زاڵە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهووریش ڕایگەیاندووە کە ناوبراو بۆ خۆبورادن لە پێکدادان هەموو پاسەوانەکانی خۆیی بردووەتە ماڵەوە بەڵام لە دادگای سلێمانی سکاڵایەکی فەرمیی دکی ئەو هەوڵەی هێزەکانی ئاسایش پێک هێناوە؛ چونکوو هیچ دۆسیەیەکی یاسایی و دادوەری دژی ئەو بوونی نییە کە ئەو هێزانە بەم شێوەیە لە دەوروبەری ماڵەکەی جێگیر بکرێن.

News Code 38809

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =