بە پێی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ڕوستەم پوور وتی: ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە بە هۆی نزیکی بە سنووری سەرانبەندەوە، لە چاو ناوچەکانیتر دۆخێکی تایبەتی هەیە و بەختەوەرانە تا ئێستا 35 هێکتاری لە قۆناغی یەکەمدا ئامادە کراوە.
ئەو وتیشی: تا ئێستا 7 سەرمایەدانەر بەڵگەی دامەزراندنی کارخانەیان لەم ناوچە وەرگرتووە وئامادەی دەست بە کار بوونن. بە پێی بەرنامە داڕێژراوەکان حەوتەی داهاتوو رەوتی ساز کردنی 2 کارخانە دەست پێ دەکات.
فەرمانداری بانە ڕوونی کردەوە: قۆناغی دووهەمی ناوچەی تایبەتی ئابووری بانە گەر کێشەی نەبێت، تا کۆتایی ساڵی 1400 دەبێ بگاتە کۆتایی و ژێرخانە پێویستەکان وەکوو بینای گومروک، ستاندارد و ناوچەی تایبەت بەم زوانە دابین دەکرێت.
روستەم پوور ڕایگەیاند: گەر هێڵی بەرهەم هێنانی ئەم ناوچەیە تەواو بێت، بە پێی پێش بینییەکان بۆ 20 تاکوو 25 هەزار کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەرفەتی کار و پیشە پێک دێت.
Your Comment