ئەردۆغان: تورکیا ئامادەی هاوکاری لەگەڵ تاڵەبانە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنقەرە لە میانەڕەوی تاڵەبان پێشوازی دەکات و ئامادەی هاوکاری لەگەڵیانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە هەڵوێستە میانەڕەوەکانی تاڵەبان لە ئەفغانستان، پێشوازی دەکات.

ئەردۆغان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵێکی تورکیا وتی: بە بێ هیچ مەرجێک لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێک لە دەسەڵاتدایە و یان سەردەمی چاک و خراپ، ئێمە پابەندی یارمەتی بە براکانمانین. ئێمە پێشتر وتمان کە ڕێبەریەتی تاڵەبان قبووڵ دەکەین، ئێستاش هەر ئەو هەڵوێستەمان هەیە. ئێمە لە قسە میانەڕەوەکانی تاڵەبان پێشوازی دەکەین.

News Code 38737

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =