بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەفەری جەدەی کردووە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای سوپاس و پێزانینی حکومەت و نەتەوەی عێراق بۆ میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، ئەم ڕێوڕەسمە مەزنەی شیعەی بە هێمای هاوپشتی و بەهێزی شیعەکانی جیهان زانی.
لەم دیدارەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق بە توندی ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی کرد لە بێبەش کردنی خەڵکی ستەملێکراوی غەززە لە دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بە تایبەت خۆراک و ئاو و دەرمان.
جەختیان لە سەر پێویستی کردەوەیی و کرداری لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی خۆراک و دەرمان لە غەزە و دابینکردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی بێ تاوانی غەززە و ڕاگرتنی جینۆساید و هەوڵدان و سزادانی تاوانباران کردەوە.
Your Comment