AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢ ١٢:٢٩

7 دەسکەوتی گرینگی زانستیی ئێران لە ئاستی جیهانیدا

7 دەسکەوتی گرینگی زانستیی ئێران لە ئاستی جیهانیدا

کۆمپانیا زانست‌تەورەکانی ئێران بەرهەمگەلێکیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پاڵاوتنی ئاو، دەرمانی نەخۆشینی زەخت، بەرزکردنەوەی کاردای باترییەکان و دەرمانسازی بەرهەم هێناوە کە کاریگەرییەکی باڵای ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنیان بەدواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی نانۆ بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هێز ڕکابەریی کۆمپانیاگەلی ئێرانی لە ئاستی نێودەوڵەتی، پاڵپشتی لە پلان و چالاکیگەلێک دەکات کە دەبنە هۆی گەشەی بەرهەمی نوێباو لە بواری تەکنۆلۆژیای نانۆیی. لەم پرۆگرامەدا تەرکیزی سەرەکی لە سەر گەشەی بەرهەمگەلێکە کە خاوەن داهێنانی نوێی جیهانی (بەپێوەری توانستی تۆمارکرانی داهێنانی بیانی) و کاریگەرییەکی باڵای ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنین. لەم ڕاپۆرتەدا دەڕوانینە 7 نمونەی بەرهەمی پێشکەوتەی نانۆتەکنۆلۆژیای ئێرانی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پاڵاوتنی ئاو، دەرمانی نەخۆشینی زەخت، بەرزکردنەوەی کاردای باترییەکان و دەرمانسازی:

1. نانۆ هەڵمەژەری پاککردنەوەی ئاو لە ئارسێنیک

ئارسنیک یەکێکە لە پیساییە مەترسیدارەکان لە ئاوی خواردنەوەدا و ڕێگەچارەکانی وەک تیزاوی‌کردنی ئاو بۆ سڕینەوەی ئەو پیساییە، مەترسیی گەورەتری بەدواوەیە. لەمناوە بەرهەم‌هێنانی هەڵمژەرێکی کامپۆزیتی بە توێژی چالاکی ڕووکاری دەتوانێ هاوکات لە ڕێگەی چەند میکانیزمەوە، چەشنەکانی ئارسنیک لە ئاو بسڕێتەوە. ئەم بەرهەمە نوێتە بە بەراوردی سێ‌ هێندەەی نمونە جیهانییەکان و پتەوبوونی میکانیکیی لەسەدا 20ی زیاتر و هەڵسوکەتی گونجاو لە pH پووچەڵدایە.

2. ماددەی کارای ڕادیۆدەرمانی (mTc۹۹Technetium) Tilmanocept

بۆ چارەسەریی شێرپەنجەگەلێکی وەک شێرپەنجەی مەمک بە نەشتەرگەری، گەلێ‌جار شانێکی بەربڵاوتر لە شانی تێوەگلاوەی شێرپەنجە و گرێی لەنفاوی هەڵدەگیرێت و ئەمە پاشهاتی مەترسیداری بۆ نەخۆشخەکە بەدواوەیە. دەرمانی تیلمانۆسێپت(Tilmanocept) بۆ چارەی ئەو کێشەیە و هەروەها پێزانینی زووتر و وردبینانەتری شانی شێرپەنجەیی داهێنراوە. بەڵام ئەم دەرمانە لە ئێستادا زۆر گرانە و بەرهەم‌هێنانیشی تەواو لە بندەستی ئەمریکادایە. لەمناوە کۆمپانیای ئاپرین سەما فارمید بە کەڵک‌وەرگرتن لە ڕێکارێکی نوێ، لە پێناسەگەلێکی تایبەتی بۆ کۆنتڕۆڵی شکێنەربوونی بەستێنی پۆلیمیریی دەرمان لە pHی باڵادا بەهرەی وەرگرتووە و هاوکات بە باشترکردنی بگۆڕەکانی گەرمی و زەمان لە پڕۆسەی بەرهەم‌هێنان، زانستی تایبەتیی ئەو بەرهەمەی بەدەست هێناوە.

3. دەرمانی نوێی ئاڵزایمێر بە تەکنۆلۆژیای سەروودەنگیی کۆجێی

ئەگەرچی تا ئێستا دەرمانێکی کارا و تایبەتی بۆ نەخۆشینی ئاڵزایمێر و پاشهاتەکانی ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە و دەرمانەکان تەنیا کەمێک لە باری نەخۆشییەکە کەم دەکەنەوە، پێویستە ڕێکارێکی نوێ بۆ تێپەڕین لە سەدی خوێنیی مێشک(BBB) وەک گەورەترین لەمپەر بەردەم گەیشتن بە شانە زیان‌پێگەیشتووەکانی ئەم نەخۆشییە بدۆزرێتەوە. وەبەرهێنانی هاوکاتی شەپۆلە کۆجێکانی سەروودەنگ و نانۆتۆقلەکان، هەلێکی لەبارن بۆ گەیاندنی دەرمان بە پارانیشیمی مێشک و ڕەخساندنی سیستەمی دەرمانسازیی ئامانجدار بە زۆرترین کاریگەری و لانی‌کەم پاشهاتە وێراییەکان.

4. پێشگر و پاوەجێ‌کەری هیبریدی بۆ سەقامگیرکردنی سازێنەرە هەستیارەکان بە ئاو

پاوەجێ‌کەری سازەند شیل، ڕۆڵێکی گرینگی لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکەندن و گەیشتن بە خەزێنەکانی نەوت و گاز هەیە. بە ئاوڕدانەوە لە قەدەغەبوونی بەکارهێنانی هەڵکۆلەرە ڕۆنییەکان بە هۆی پیس‌کردنی ژینگە، دەبێ لە هۆڵکۆلەری ئاوی و پاوەجێ‌کەرانی کەڵک وەرگیرێت. بەڵام ئامرازە ئەمڕۆیینە هەڵکۆلەرە ئاوییەکان، کێشەگەلێکی وەک گۆڕانی pH، سوانەوە، سنووردارێتی گەرمایی و ئاسەواری بەرزکردنەوەی ویسکۆزیتەی ڕەوانی هەیە. هەر بۆیە لە پێناو پەرەدان بەو پاوەجێ‌کەرە بە پشتبەستن بە تەکنۆلۆژیای نانۆ و تایبەتمەندییە کۆانتۆمییەکان، هەلی بەکارهێنانی میکانیزمی پاوەج‌کەری فیزیکی، کیمیایی و میکانیکی ڕەخساوە و ئەم بەرهەمە بۆتە بژێرەیەکی هیوابەخش بۆ بەرزکردنەوەی پاوەجێی چاڵ و ڕەوانکەری گشتیی ئۆپەراسیۆنی هەڵکۆڵین.

5. باتریی تیزاو-قورقوشم

باتریی تیزاو-قورقوشم وەک بەربڵاوترین و کۆنترین باترییە پیشەسازییەکان لە پێشەگەلی جۆراوجۆر و لەوان کارەبا، نەوت و گاز و پیشەسازییە بەرگرییەکان، بەرەوام بەرەوڕووی گرفتی تەمەن و دەرفرایەتیی کەمە و ئەمە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی وەبەرهێنانی ئەو جۆرە باترییانە. بەڵام بەکارهێنانی تۆڕی گرافنیی بەردەوام لە لاپەڕەکانی باتریدا، وێڕای پاراستنی کێشی بەرهەمەکە، بە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێنوێنیی یۆنی و ئەلەکتریکی، پێش بە خوارنەوەی لاپەڕەکان دەگرێت و میکانیزمی شکستی ئانۆدی کەم دەکاتەوە.

6. ئەلەکترۆنیکی مەیوی پۆلیمێریی باترییە لیتیۆمییەکان

بە ئاوڕدانەوە لە هەنگاوی جیهانی بۆ گواستنەوەی سەقامگیر، ئەوڕۆکە شایەدی گرینگی و کاردای زیاتری کەرەسەی گواستنەوەی ئەلەکترۆنیکی(EVs) لە ئاستی جیهانین. باتریگەلی لیتیۆم‌یۆن(LIBs) بە وزەیەکی زۆر بەرزتر بە بەراورد لەگەڵ نمونە باوەکان، بازاری کەرەسە گواستنەوەییەکانی گرتۆتە بندەست. بەڵام ئینتیمای ئەو جۆرە باترییانە بە ئەلکترۆلیتە ئاوییەکان، گرفتگەلێکی وەک هێمنایەتیی کەم، کاتی شاڕژی درێژخایەن و چێگالیی وزەی سنوورداری بەدواوەیە. بەکار هێنانی ئەلەکترۆلیتە مەیووەکانی هەڵگری نانۆپێکهاتەگەلی کانزا-ئۆرگانیک، ڕێکارێکی کارا و بە بەراورد باڵایە بۆ گەیشتن بە هێمنیی زیاتر، بەرزکردنەوەی چێگالیی وز، ڕێنوێنیی یۆنی و تایبەتمەندییە میکانیکییە باشترکراوەکان لەو جۆرە باترییەدا.

7. دەزگای بەرهەم‌هێنانی میکرۆنیدڵ بەشیوەی ئۆتۆمات و بەردەوام

میکرۆنیدلە هەڵوەشێنەرەکان یەکێکە لە شێوازە نوێ و کاراکانی دەرمان‌سازی لە ڕێگەی پێستەوەن کە بەکارهێنانیان گەلێ‌جار بێ ئێشە و لە بواری دەرمانی ئامانجداری نەخۆشینی پێستی و پیشەسازیی ئارایشیدا کەڵکی زۆریان لێ وەردەگیرێت. بەوەشەوە، بەرهەم‌هێنانی ئەم میکرۆنیدلانە پێویستی بە وردبینی لە گۆشەکان، ئاوێتەکراوە جۆراوجۆرەکان و هاوسەنگی ژینگەییە. لەمناوە دەزگای پشتئەستوور بە شێوازی DAB ئەو هەلە دەڕەخسێنێت کە میکرۆنیدلی هەڵوەشێنەر بە شیوەی ئۆتۆمات، تاک‌قۆناغی و لە ماوەیەکی کەمی یەک چارەکیدا ئەنجام بدرێت، ئەمە سەرەڕای دابەزینی تێچووی لەسەدا 50یەتی.

News ID 56518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha