AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢ ٠٨:٣٧

هاوکێشەی کورد، دیمەشق و ئەنقەرە ناسک و ئاڵۆزە

هاوکێشەی کورد، دیمەشق و ئەنقەرە ناسک و ئاڵۆزە

کارناسێکی پرسی کوردەکان بە ئاماژە بە درێژەی ناکۆکیی کورد و دیمەشق بۆ ئیدارەی ناوەندگەرانە و لامەرکەزیی سووریا، سەبارەت بە ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی کورد، دیمەشق و تورکیا هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤیلادیمیر وان‌وێلگێنبۆرگ، کارناسی نێودەوڵەتیی پرسی کوردەکان لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری ئانتۆڵد سیریا، سەبارەت بە دۆخی کوردی سووریا و ڕێککەوتنیان لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق، وتی: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەردەوام بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقن، تەنانەت لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشاردا.

ئەویش ڕێککەوتنێکی نازۆرەملانەی کە پێکهاتبێت لە ئاگربڕ و گەڕانەوەی ئاوارەکان. بەڵام پرسی سەرەکی لێرەدا ئیدارەی ناوەندخوازانە یان لامەرکەزییە دەوڵەتی سووریایە کە هێشتاش ناڕوونە و کێشەگەلێکی بەدواوەیە. لە لایەکی ترەوە لە ڕێککەوتنەکاندا بەردەوام جەخت لە ئاوێتەبوونی دامودەزگای سەربازی و مەدەنیی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکرێت، بەڵام وردەکارییەکانی چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەویشیان ناڕوونە.

ئەو کارناسە سەبارەت بە ڕێککەوتنی 10ی مارچی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا و مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ڕوونی کردەوە: ڕێککەوتنەکە نازۆرەملانەیە و هەندێک بڕگەی دیاری وەک ئاگربڕ و گەڕانەوەی ئاوارەکانی لەخۆ گرتووە. بەڵام سەبارەت بە مۆدێلی حکوومەتی دەوەڵەتی ناوەندی و ناوەندخوازبوون یان لامەرکەزیی هیچ نەوتراوە. هەر بۆیە کێشە گەورەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و سەبارەت بە چۆنیەتی ئاوێتەبوونی دامودەزگا سەربازی و مەدەنییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەکراوە.

وان‌وێلگێنبۆرگ لەبارەی هۆکاری کشانەوەی کوردەکان لەو ڕێککەوتنە، جەختی کرد: هەڵویستی هەسەدە نەگۆڕاوە، بەڵام ڕووداو و هەڵسوکەتی دەوڵەتی ناوەندی لەگەڵ خەڵکی عەلەوی و درۆزی و بایکۆت و هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵ و یەکدەست‌کردنیان، پەرەی بە نامتمانەیی لە نێوان هەسەدە و دیمەشق داوە. لەمناوە دەوڵەتی شەرع هۆز و عەشیرەکانی لە دژی درۆزییەکان بەکار هێنا و پێدەچی بەدوای پیلانێکی هاوشیوە لە دژی کوردەکان بێت.

ناوبراو هەروەها ڕوانییە هۆکارەکانی بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسی حسەکە و وتیشی: ئەو کارە بۆ گوشارخستنە سەر دیمەشق بۆ قبووڵ‌کردنی لامەرکەزییەت و هەروەها یەکگرتوویی لەگەڵ گرووپ و جڤاتەکانی تری سووریا بوو و هەڵوەشانەوە پاریس زیاتر پەیوەستە بە تورکیا دژایەتیی لەگەڵ بەڕیوەچوونی لە فەڕەنسا، تا ئەو کۆنفڕانسە.

ئەو کارناسەی پرسی کوردەکان باسی لە ئەگەری هەڵگەڕانەوەی هێزە عەرەبەکانی ناو هەسەدە بۆ لای دەوڵەتی سووریا کرد و ڕایگەیاند: لە شەڕی مەنبەجدا بەشێک لە هەسەدە جودا بوونەوە و تەڤڵی هێزە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا بوون. کەواتە ئەگەری گۆڕانی بەرەی هێزی عەرەبی هەسەدە هەیە و ئێستا کە بەشار ڕووخاوە و هێزە بیانییەکانی نزیک لەو، لە سووریا کشاونەتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە هۆز و عەشیرەکان پاڵ وە دیمەشقەوە بدەن.

وان‌وێلگێنبۆرگ سەبارەت بە بەکارگیرانی کەسایەتییە کوردەکان لە دەوڵەتی ئەحمەد شەرعدا، ڕاشیگەیاند: بێ‌گومان کوردانی دانیشتووی ناوچە عەرەبییەکان، لە کۆنفڕانسەکەدا ڕۆڵێکی گرینگیان نەبوو، چونکە ئەوان چیتر لە کۆمەڵگای عەرەبیدا تواونەتەوە و بوونی تێکنۆکراتگەلێک لەوان لە دەوڵەتی دیمەشقدا ناتوانێ نوێنەرایەتیی کوردەکان بکات، بەتایبەت کە چیتر نە پێگەیەکی سەربازییان لای کوردەکان هەیە و نە پێگەیەکی عەشیرەیی.

ناوبراو لە کۆتاییشدا سەبارەت بە دژایەتیی تورکیا لەگەڵ تەرخاندانی دۆخێکی تایبەتی بە کوردەکان لە سووریا، ڕوونی کردەوە: تورکیا بەردەوام لایەنگری دەوڵەتی ناوەندخواز لە سووریا و خوازیاری هەڵوەشانەوەی هەسەدە بووە، کەواتە ئەگەر دانوستانی هەسەدە و دیمەشق شکست بێنێت، ئەگەری ئەوەی کە کوردەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا دانوستان بکەن هەیە. بەڵام لە ئەگەری تێکچوونی پەیوەندیی کورد و دیمەشق کە ئەگەرێکی دوور لە زەین نییە، باوەڕ ناکەم ئەنقەرە ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر کوردەکان، بەڵکوو پێدەچێ تەنیا پاڵپشتیی هەواڵگرانە لە هێرشبەرانی دەوڵەتی و هێزە پالپشتکراوەکانی دەکات، وەک چۆن پێشتر لە مەنبەج و تەل‌ڕەفعەت کردی.

News ID 56517

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha