بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "تووشی هیچ ئەزیەت‌و ئازارێک نەبومەتەوە".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئاراس شێخ جه‌نگى ده‌ڵێت:"هێزێکی کۆماندۆ چوەتە سەر ماڵەکەم لەگوندی کەلکان، دەرگایان شکاندوەو خەریکی شکاندنی پەنجەرەو دیوارن، ناو ماڵەکەم دەدزن".
ئاراسی شێخ جەنگی براى گه‌وره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى، دوایین زانیاریی لەبارەی دۆخی براكەی، له‌گرتوخانه ئاشكرادەكات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دۆخی باشە، بەڵام ناهێڵن هیچ كەس سەردانی بكات".
دوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی لەشەوی 22ی ئەم مانگە، سه‌ره‌تا براوه‌ته گرتوخانه‌ى ئاسایشى گشتیى‌و دواتر گواستراوەتەوە بۆ دەزگای زانیاریی لەقەڵاچوالان‌و لەوێ لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، لاهور شێخ جه‌نگى له‌دواى ده‌ستگیركردنى، دیداری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجامداوە.
به‌وته‌ى ئاراس شێخ جه‌نگى كه قسه‌ى بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى كردوه وتویه‌تى، "له‌نوێترین پێشهاتدا، لاهور شێخ جەنگی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئه‌نجامداوین، لەوەڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ى ئاخۆ دۆخی چۆنه‌و ئایا ڕووبەڕووى هەر جۆرە سووکایەتییەک نه‌بوه‌ته‌وه، وتى: تووشی هیچ ئەزیەت‌و ئازارێک نەبوومەتەوە".
ئاراس شێخ جەنگی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "دۆخی لاهور باشە، بەڵام ناهێڵن هیچ كەس سەردانی بكات".
Your Comment