AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣ ٢٠:٤٢

کوردستان نمانەی ئاسایش، یەکگرتوویی و ئارامیی نەتەوەییە

کوردستان نمانەی ئاسایش، یەکگرتوویی و ئارامیی نەتەوەییە

جێگری فەرماندەیی هێزی ئینتزامی ئێران بە داکۆکی لە هەوڵی جەماوەری و هێزی ئینتیزامی لە پێناو خەمڵاندنی ئاسایشی وڵات، وتی: کوردستان لە سای هاوکاریی خەڵکی و هەوڵی هێزەکانی ئینتزامی، نمانەی یەکگرتوویی و ئاسایشی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قاسم ڕەزایی ئەوڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی سەردار یەحیا ئیلاهی بە فەرماندەی نوێی ئینتزامی پارێزگای کوردستان، وێڕای نرخاندنی یادی 22 هەزار شەهیدی ئەو پارێزگایە، وتی: کوردستان بە زیاتر لە 5 هەزار شەهید خۆجێی و 17 هەزار شەهیدی میوان، میراتی مەعنەوی و بەرزی شۆڕشی ئیسلامی پاراستووە.

سەردار ڕەزایی هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵی جەماوەری پارێزگای کوردستان بۆ جێگرکردنی ئاسایش و حەوانەوە، ڕایگەیاند: کوردستان بە بەهرەمەندی لە یەکگرتوویی نێوان گەلان و مەزهەبەکان، نمانەیەکە بۆ ناوچەکانی تر و هاوکات بە پشتبەستن بە خەڵک و یەکڕیزیی هێزەکانی، هێمایەکە بۆ ئاسایش و یەکگرتوویی و حەوانەوەی وڵات.

News ID 56543

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha