بە پێی هەواڵی مێهر، رای ئەلیەوم سەبارەت بە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا، نووسیویە: ئایا ڕێگری کازمی لە بانگهێشت کردنی ئەسەد بە بۆنەی گوشاری ئەمریکا بووە؟ ئایا فەڕەنسە دراوسێ بەغدایە؟ ئایا ڕووداوەکانی ئەفغانستان نەبووە ئەزموونێک بۆ کازمی؟
ئەم میدیایە نووسیویە: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو جار ئێمەی سەرسام کرد یەکەم بە بۆنەی بانگهێشتی ئەسەد و دووهەم بە بۆنەی بەدرۆ خستنەوەی ئەم بانگهێشتە و دۆخێکی پێک هێنا کە قەیرانی ناوخۆیی بۆ وڵاتەکەی بەدواوە دەبێت.
هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: دان بەوەدا دەنین کە لەم بەدرۆخستنەوە سەرمان سووڕ ما و ئەمە دووهەم جارە کە کازمی سووریا دەخاتە پشتگوێ. جاری یەکەم کاتێک بوو کە لە بازنەی هاوکاری ناوچەیی کە ئوردون، میسر و عێرقی دەگرتەوە، سووریایان پشتگوێ خست.
رای ئەلیەوم نووسیویە: زۆربەی وڵاتان وەکوو میسر و ئەمارات و قەتەر و فەڕەنسە کە دراوسێ عێراق نین، بانگهێشت کراون کەچی سووریا کە زیاتر لە 8 هەزار ساڵە دراوسێ عێراقە، بانگهێشت نەکراوە. ئەم بڕیارە بە بۆنەی گوشاری ئەمریکایە. ئەو ئەمریکایەی کە دەسەڵات و ڕێبەریەکەی لە هەموو جیهاندا خەریکە لەناو دەچێت.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سووریا و سەرۆک کۆمارەکەی لە کۆبوونەوەیەک بە ڕێبەرایەتی ماکرۆن بەشداری ناکەن. ئێمە هیوادار بووین کازمی لە پەنای سووریا ڕاوەستێت و پشتیوانی لەم وڵاتە بکات و داخوازییەکانی دابین بکات، بەڵام بینیمان وای نەکرد.
لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان کراوە و نووسراوە: وەبیری کازمی دێنینەوە ئەو ئەمریکایەی کە ئەمڕۆ لە پەنای وەستاوە، لە ئەفغانستان تووشی شکستێکی قورس بوو و هاوپەیمانانی خۆی بە تەنیا بەجێ هێشت.
Your Comment