هەناردە کردن لە سنووری باشماخەوە سەدا 37 دابەزیوە

بەرپرسی گشتی گومڕوکی باشماخ وتی: لە 4 مناگەی یەکەم ئەمساڵدا تا ئێستا 300 ملیۆن دۆلار هەناردە کردن لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە کە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو 37 لەسەد دابەزیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرید حەق پەنا بە ئاماژە بە ئەوەی کە کاری گومڕوکی 33 هەزار و 600 قەڵەم کاڵا ئەنجام دراوە، زیادی کرد: لە 4 مانگەی یەکەمی ئەمساڵ تا ئێستا 300 ملیۆن دۆلار هەناردە کردن لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە کە لە چاو ساڵێ ڕابردوو سەدا 37 کەمی کردووە.

بەرپرسی گشتی گومڕوکی باشماخ ڕایگەیاند: ڕێژەی ترانزیتی بیانی لە سنووری باشماخەوە دوو ملیار و 800 میلیۆن دۆلار بووە کە لە بواری بایەخەوە 227 لەسەد و لە باری کێشەوە 198 لەسەد لەچاو ساڵێ ڕابردوو گەشەی هەبووە.

News Code 38687

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =