باڵوێزی ڕووسیا و ئینگلیس بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کران

باڵوێزەکانی ڕووسیا و ئینگلیس لە تاران بۆ شرۆڤە دان سەبارەت بە وێنە بڵاوکراوەکەیان، بۆ وەزارەتی دەرەوە بەنگهێشت کران.

بە پێی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ڕووسیا لە تاران بۆ شرۆڤەدان لە سەر وێنە بڵاوکراوەکەی، بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کرا.

لوان جاگاریان لەم دانیشتنەدا ڕوونی کردەوە کە مەبەستی ئەو لە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە وەبیرهێنانەوەی یەکگرتوویی ڕووسیا لە گەڵ بریتانیا دژی ئەرتەشی نازی لە شەڕی دووهەمی جیهانی بووە و بە هیچ شێوەیەک مەبەستێکی دژە ئێرانی نەبووە.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر پێوەندی ستراتژیکی نێوان دوو وڵاتی ڕووسیا و ئێران، ڕوونی کردەوە: لە بەرانبەر نیگەرانی خەڵکی ئێران بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە، خەمباری خۆم ڕادەگەینم.

بەڕێوەبەری گشتیی ئوراسیای وەزارەتی دەرەوە پاش بیستنی شرۆڤەکانی باڵوێزی ڕووسیا، وێڕای داکۆکی لە سەر پێوەندی دۆستانەی دوو وڵات، وتیشی: گەرچی مەبەست وەبیرهێنانەوەی یادەوەرییە تاڵەکانی خەڵکی ئێران نەبووبێت، دیسان بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە کارێکی نەشیاوە و باڵوێزەکان دەبێ ئاگاداری لایەنە مێژوویی، سیاسی و فەرهەنگییەکانی وڵاتان بن.

باڵوێزی ئینگلیسیش لەم بارەوە وتی: وێڕای ڕێزنان لە کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ئەم وڵاتە، داکۆکی دەکەم مەبەستێکی خراپ لە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەدا نەبووە و تەنیا ویستمان یەکگرتوویی ڕووسیا و بەریتانیا دژی ئەڵمان وەبیربێنینەوە.

News Code 38648

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =